بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەکانی ئێران، هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی و ئاراستەکردنی موشەکێکەوە هێرشی کردووەتە سەر بنکە و پارەگاکانی پارتی ئازادی کوردستان لە پردێ.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەرمی تەسییمی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، هێزی وشکانی سەربە سوپای پاسداران هێرشی کردووەتە سەر بنکە و بارەگای پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی
ئازادی کوردستان بووە لە سنوری پارێزگای کەرکوک.
هاوکات، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم و ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویانکردەوە، سوپای
پاسداران لە رێگەی دوو درۆنی خۆکوژی و ئاراستەکردنی موشەکێکەوە هێرشی کردووەتە سەر
بنکە و بارەگاکانی پارتی ئازادی کوردستان.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ حسێن یەزدان پەنا سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان
بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێران بە درۆن بۆردومانی بارەگاکانی پارەتەکەی کردوون لە
نزیک پردێ لە هەولێر و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.