سەردێڕ:

جارێکی دیکە ئێران ناوچەیەکی هەرێمی بۆردوومان کرد

PM:02:46:22/11/2022

27360 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێران بە درۆن بۆردومانی بارەگاکانی پارتەکەی کردوون لە نزیک پردێ لە هەولێر.


حسێن یەزدان پەنا سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێران بە درۆن بۆردومانی بارەگاکانی پارەتەکەی کردوون لە نزیک پردێ لە هەولێر و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەدواداچوون دەکەن بۆ بۆردوومانەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی ١١ی ٢٠٢٢ ئێران بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی لە ناوچەی زڕگوێزی سەر بە سلێمانی و کۆیە و کەمپی جێژینکانی سنوری هەولێری بۆردوومانکرد و کەسێک گیانی لەدەستدا.

هەفتەی رابردووش سوپای پاسدارانی ئێران بۆردومانی بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی لە هەرێم کرد و بۆردومانەکە بریندار و گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە.













گەلەری