سەردێڕ:

لەسەر داوای نەوەی نوێ؛ عێراق بڕیارێکی لەبارەی پێشینەی نەخۆشانی شێرپەنجە و درێژخایەن لە هەرێم دەرکرد

PM:02:01:22/11/2022

15220 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر داوای نەوەی نوێ حکومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕی پێشینەی نەخۆشانی شێرپەنجە و درێژخایەن هەرێمیش بگرێتەوە.


پاش ئەوەی مانگی رابردوو بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی توشبووی شێرپەنجە و نەخۆشی درێژخایەنن بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەی پێویست پێشینەکەیان بەبڕی ١٥ ملیۆن دینار پێدەدات، رێبوار ئەورەحمان پەرلەمانتاری نەوەی نوێ داوایکرد ئەو پێشینەیە هەرێمیش بگرێتەوە.

ئەمڕۆش لە راگەیاندراوێکدا بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە، لەسەر داوای رێبوار ئەورەحمان پەرلەمانتاری نەوەی نوێ، بڕیاردراوە ئەو پێشینەیەی دەدرێتە نەخۆشانی شێرپەنجە و توشبووانی نەخۆشی درێژخایەن، هاوڵاتییانی هەرێمیش بگرێتەوە.

پێشینەکە بڕی ١٥ ملیۆن دینارە و نەخۆش دەتوانێت بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت.

لە ١٠ی ئەم مانگەشدا، رێبوار ئەوڕەحمان وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تییایدا باسی لەوەکردبوو، داواکارن بانکی ناوەندی عێراق لەبەرامبەر ئەو بڕە پارەیەی وەک پێشینە دەیداتە توشبوانی شێرپەنجە لە سوودەکەی خۆشببێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تایبەتمەندی پێشینەی نەخۆشی ئەوەیە کە رێژەی سوودەکەی نابێت زیاتر بێت لە بڕی ٢.٩٪ و لە ماوەی پێنج ساڵیشدا دەدرێتەوە.
هـ.ئـ
No description available.













گەلەری