PM:01:43:22/11/2022
1516 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای لوتکە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە درەنگانێکی شەوی رابردوودا بەلەمێکی ماسیگرتن لە دوورگەی کریتی یۆنان کەوتە مەترسییەوە، کە ٥٠٠ کۆچبەری هەڵگرتبوو و لەکۆتاییدا توانراوە رزگار بکرێن.
شێخ حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە باسی لەوەکردووە، درەنگانی شەوی رابردوو لە دوورگەی کریتی یۆنان بەلەمێک بە ٥٠٠ کۆچبەرەوە کەوتووەتە مەترسییەوە، کە دواتر ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی بۆ ئەنجامدراوە.
وتیشی، بەهۆی بەهێزی
شەپۆلی دەریاوە کە خێرایی با بەهێز بووە، هێزیی دەریایی ناوچەکە داوای هاوکاری لە
هێزێکی سەربازی ئەمریکی کردووە، کە لە دوورگەی کریت جێگیرکراون.
نوێنەری دەزگای
لوتکە ئەوەشی راگەیاندووە، دواتر توانراوە سەرجەم کۆچبەرەکان رزگاربکرێن و بگوازرێنەوە
بۆ شارۆچکەی خانیا.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، هەر بەگوێرەی بەدواداچونەکانی دەزگای لوتکە، تا ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان
ئاشکرا نەکراون.