ئەنجومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم لەبارەی رووداوەکانی تەقینەوەی غاز کۆبووەوە و چەند بڕیارێکیدا.
پاش ئەوەی لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا دوو تەقینەوە بەهۆپی غازەوە لە هەرێم روویدا و ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٥٠ کەسیش بریندار بوون ئەنجومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم لەوبارەیەوە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم چەند بڕیارێکیدا:
1.پێداچوونەوە
بە هەموو ئەو شوێنە گشتی و تایبەتانە دەکرێت کە سیستەمی غاز بەکاردەهێنن.
2.لێکۆڵینەوەی
ورد و جددی لەبارەی جۆری غازەکە و لایەنە جێبەجێکارەکان و هۆکاری رووداوەکانی سلێمانی
و دهۆک دەکرێت.
3.بەکارهێنانی
سیستەمی غاز، لەو شوێنانەی بەکاریدەهێنن، رادەگیرێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، شەوی
رابردوو، لە یەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی دهۆک بەهۆی لێچوون لە تانکییەکی غازی شل تەقینەوە
روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیانلەدەستدا و نزیکەی ٣٠ کەسی دیکە بریندار بوون.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەمە دووەم رووداوی تەقینەوەیە بەهۆی لێچوونی
سیستمی غازەوە و لە سلێمانیش بە هەمان هۆکار ماڵێک تەقیەوە و ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا
کە چواریان ئەندامی یەک خێزان بوون و ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.