بەرگری شارستانی سلێمانی لەبارەی بەکارهێنانی سەلامەتی غازەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردوە و ئاماژەی بەوەدا، پێویستە بە شێوەیەکی سەلامەت بەکاربهێندرێت تاوەکو رووداوی دڵتەزێن روونەدات.
بەرگری شارستانی سلێمانی لە راگەیاندراوەکەدا باسی لە چەند رێنماییەک کردووە کە پێویستە هاوڵاتیان جێبەجێی بکەن بۆ پاراستنی گیانیانی خۆیان:
١.بەکارهێنانی
بۆری و سۆندەی تایبەت و بەرگەگری گەرمی و دژە سووتان بۆ گەیاندنی غازەکە بە شوێنی
مەبەست کە بەرگەی گەرمی و پەستان بگرێت.
٢.نابێت سۆندەی
غاز لە پشتی فڕن و تەباغەوە بگوازرێتەوە و کاریگەری گەرمی لەسەر بێت بەردەوام.
٣.بە هیچ شێوەیەک
نابێت بتڵی غاز لە شوێنی کارکردندا هەبێت یان دابنرێت لە جێگەیەک کە سەقفی گیرابێت
و هەوای دەرنەچێت وەک ژێرزەمین و کۆگا و چێشتخانە.
٤.کردنەوەی غاز
لە بتڵەکەوە لەکاتی پێویستی و ئیشکردندا و
کوژانەوەی لە بتڵەکەوە لە کاتی ئیشنەکردنی ئامێرە گەرمکەرەوەکە نەک تەنها کوژانەوەی
لە ئامێرەکەوە.
٥.لەکاتی بەستنی
بەشی ژێرەوەی بتڵی غاز، نابێت ئاوی گەرم بکار بهێنیت بۆ توانەوەی سەهۆڵەکە، بەڵکو
دەبێت بتڵی غازەکە بگۆڕدرێت دابنرێت هەتا خۆی خاودەبێتەوە، ئەم حاڵەتە کەمتر لە ماڵدا
روودەدات زیاتر لە نانەواخانە و چێشتخانەکاندا روودەدات بەهۆی بەکارهێنانی سەرەمونەزەمەی
پەستانی هەزاری.
٦.ئەگەر هەستت بە
بۆنی غاز کرد نابێت بە هیچ جۆرێک کارەبا داگیرسێنیت، چونکەی بە داگیرساندنی تەنها
گڵۆپێک دەبێتە هۆکاری دروستبوونی هەواو و لێچونی غاز و دروستبوونی ئاگر، کە بەخێرا
ترین شێوە کڵپەدەکات و کارەسات دروست دەکات.
٧.کاتێک هەست بە
بۆنی غاز دەکەیت باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن دروستکردنی دەرچەیە بۆ دەرچوونی غازەکە
و لەم حاڵەتەشدا باشترین چارەسەر کردنەوەی دەرگا و پەنجەرەیە و چووونە دەەوەی خۆتە
لەو شوێنەدا چونکە مەترسیدارە مانەوەت تیایدا.
٨.بەهیچ جۆرێک
ئامێری مۆبایل نابێ ببرێتە ئەو جێگەیەی لێچوونی غاز تیایدا روویداوە، چونکە بەکارهێنانی
و پەیوەندیکردن بە مۆبایل مەترسیدارە لەم حاڵەتەدا.