پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی دهۆک گیانیلەدەستداوە، بەوەش بووەتە پێنج گیانلەدەستدان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی پۆلیسێک کە لە رووداوی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی دهۆک بریندار بوو و ٩٥٪ـی جەستەی سوتا بوو گیانیلەدەستداوە.
شەوی
رابردوو، لە یەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی دهۆک بەهۆی لێچوون لە تانکییەکی غازی شل تەقینەوە
روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیانلەدەستدا و نزیکەی ٣٠ کەسی دیکە بریندار بوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەمە دووەم رووداوی تەقینەوەیە بەهۆی لێچوونی سیستمی
غازەوە و لە سلێمانیش بە هەمان هۆکار ماڵێک تەقیەوە و ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە
چواریان ئەندامی یەک خێزان بوون و ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.