سەردێڕ:

ژمارەی گیانلەدەستدانەکان و بریندارەکانی تەقینەوەکەی دهۆک بەرزبووەوە

AM:12:51:22/11/2022

34660 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی روداوی تەقینەوەی تەنکی غازی شلەوە لە بەشەناوخۆییەکەی دهۆک ژمارەی گیانلەدەستدانەکان بۆ چوار کەس و بریندارەکانیش بۆ زیاتر لە ٢٥ کەس بەرزبووەوە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکرد، پێدەچێت برینی بەشێک لە بریندارەکان سەخت بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی بە تەواوی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تەرمی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ پزیشکی داد گواستراوەتەوە.

هـ.ئـ













گەلەری