سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی تەقینەوەی بەشە ناوخۆییەکەی دهۆک

AM:12:46:22/11/2022

63712 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو لە رووداوی تەقینەوەی تەنکەییەکی غازی شلدا لە بەشەناوخۆییەکی دهۆک، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە دووانیان خوێندکار بوون و یەکێکیان ئەفسەری بەرگری شارستانی دهۆک بوو و ٢٠ کەسی دیکە بریندار بوون.


لە ئێستادا تەرمی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەرەو پزیشکی دادی دهۆک گواستراونەتەوە و بریندارەکان بەرەو فریاکەوتنی دهۆک دەبردرێن.

بەپێی وتەی بەرگری شارستانی، تەقینەوەکە جگە لە زیانە گیانییەکان بووەتە هۆکاری زیانگەیاندن بە ١٠٠ مەتری چواردەوری باڵەخانەکە.
بەپێی وتەی بەرگری شارستانی رووداوەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی غاز و تەقینەوەی تەنکی غازی شلەوە بووە.
هـ.ئـ













گەلەری