بەرگری شارستانی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە تەقینەوەی تانکی غازی بەشەناوخۆییەکەی دهۆکدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ کەسی دیکە برینداربوون.
لەو بارەیەشەوە بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دهۆک باسی لەوەکرد، دوو لە گیانلەدەستدانەکان خوێندکارن و ئەوەی دیکەیان ئەفسەری بەرگری شارستانییە.
بەڕێوەبەری بەرگری
شارستانی باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تەرمی دوو خوێندکار ماوە بهێندرێتە دەرەوە لە
باڵەخانەکەدا و ٢٠ کەسی دیکەش بریندارن.
ئەوەشی خستەڕوو، زیان بە نزیکی
١٠٠ مەتری چواردەوری باڵەخانەکە کەوتووە کە تەقینەوەکە روویداوە.
بەپێی وتەی بەرگری شارستانی
دهۆک رووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی تانکی غازی شلەوە بووە.
ئەوە دووەم رووداوە بەهۆی
تەقینەوەی تانکی غازی شلەوە لەم هەفتەیەدا و کۆتایی هەفتەی رابردووش لە سلێمانی
بەهۆی تەقینەوەی سیستمی غازی شلی ماڵێکەوە ١٤ کەسی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و
١١ی دیکەش برینداربوون.
هـ.ئـ