هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق رایگەیاند، یەکەمین راداری پێشکەوتووی فەڕەنسی لە عێراق کەوتۆتەکار.
ئەمڕۆ هەینی، هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ یەکەمین راداری فەڕەنسی پێشکەوتوو لەجۆری GM400 دوای ماوەیەکی کورت لە هاوردەکردنی بۆ عێراق خرایەکار.
ئاماژەبەوەشدراوە، رادارەکە لە جۆری GM400 یان GM403 یە
و دروستکراوی کۆمپانیای "تالس"ی فەڕەنسییە و لەتوانایدایە چەندین کاری جیاجیا
بەو پەڕی باشی ئەنجام بدات کە یەکێکە لە پێشکەوتوترین جۆری رادارەکان و توانای خوێندنەوەی
دوور مەوداو دەستنیشانکردنی دووری هەیە کە دەگاتە زیاتر لە ٥٠٠ کیلۆمەتر بەرزی.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، رادارەکە لە بەرزییەکی زۆرە و ناتوانرێت هێرشی
ئەلیکترۆنی بکرێتە سەر و تەشویش ناخرێتەسەری و لەتوانایدا هەیە چەندین هەڕەشەی
ئاسمانی ئاشکرابکات لە رێگەی سیستمێکی هاوشێوەی ئەو سیستمەی کە بۆ موشەکە دوورمەوداکان
بەکار هاتووە و بەئاسانی بەکار دەخرێت و کەمترین گرفتی لەکاروەستانی بۆ درووست دەبێت.
هاوکات، جەختکراوەتەوە لەسەر ئەوەی رادارەکە لە جێگایەکدا جێگیر دەکرێت هەتا
بتوانێت چاودێری جموجوڵە ئاسمانییەکان بکات و ئاشکارایان بکات کە لەلایەن هێزی
ئاسمانی عێراقەوە لە ئاسمانی عێراقدا بەکار دەهێنرێت و چەندین راداری دیکەشی لەگەڵدا
باکار دەخرێن.