سەرەڕاى بانگەشە بەردەوامەکانى حکومەت بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى خوێندن، بەڵام تا ئێستاش زۆرینەى خوێندنگاکانى هەرێم کێشەى دوو دەوامى و سێ دەوامییان هەیە و حکومەتیش هیچ پلانێکى نیە بۆ چارەسەرکردنیان.
بەرپرسانى پەروەردەش نکوڵى لە کێشە بەردەوامەکانى بەردەم پرۆسەى پەوەردە ناکەن و بۆ کەمکردنەوە و چارەسەرکردنى کێشەکانیش چاویان لە دەستى خێرخوازانە.
دارا ئەحمەد بەرێوەبەری پەروەردەی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەوان
٤٠٣ ناوەندی خوێندنیان هەیە و نزیکەی ٨٠
قوتابخانە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
باس لەوەدەكات گرفتی دوو دەوامی و سێ دەوامی بەردەوامە و جگە لە حكومەت داوایان
لە خێر خوازان كردوە بالەخانەیان بۆ دروست بكەن.
وەک پسپۆانى بوارى پەروەردە ئاماژەى بۆ دەکەن، گرفتی دوو دەوامی و سێ دەوامی
كاریگەری راستەوخۆى لەسەر لایەنى دەرونى و تێگەیشتنى خوێندکار هەیە.
كاروان محەمەد مامۆستا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رێژەی زۆری خوێندکار
وادەکات مامۆستا نەتوانێت بەشێوەیەکی باش هەموو خوێندکارەکانی تێبگەیەنێت.
باسی كاریگەری و قەرەبالغی و زۆری خوێندکار دەكات لە پۆلدا لەسەر ئاستی تیگەیشتنی
خوێندکاران و ئاستیان دەكات
لەسنوری ئیدارەی گەرمیان ٤٠٣ ناوەندی خوێندن هەیە، شاری كەلار زیاتر لە ٣٠
قوتابخانە دوو دەوامی و سێ دەوامین، هاوكات ٨٠ قوتابخانەش پێویستیان بەنۆژەن كردنەوەهەیە.
بڕیار جاف – کەلار