سەردێڕ:

لە ئیتاڵیا بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ١٠ کەس گیانیانلەدەستدا

PM:10:35:16/09/2022

800 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاوەوە لە ناوچەی مارکی لە ناوەڕاستی ئیتاڵیا ١٠ کەس گیانیانلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.


ماریۆ دراگی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیتاڵیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاوەوە لانیکەم ١٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و چوارکەسی دیکەش برینداربوون.

دەشڵێت، "لەو بڕوایەداین ژمارەکە روو لە زیادی دەکات."

تیمەکانی فریاگوزاری لە تویتەر رایانگەیاند، دەیان کەس کە پەنایان بۆ دار و سەربانی خانووەکانیان بردووە رزگارکراون.

باسیان لەوەشکرد، توانیویانە زیاتر لە ١٥٠ کاری بەهاناوەچوون و یارمەتیدان ئەنجام بدەن.













گەلەری