سەردێڕ:

داواکاری گشتی لە بەرژەوەندی ترەمپ بڕیارێکی دەرکرد

PM:09:35:16/09/2022

1740 جار خوێندراوەتەوە

داواکاری گشتی ئەمریکا رێگەی بە وەزارەتی داد نەدا دەستبەجێ دەستبکاتەوە بە پێداچوونەوە بەو تۆمارە نهێنیانەی کە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی "ئێف بی ئای" لە ماڵەکەی دۆناڵد ترەمپ لە فلۆریدا دەستی بەسەردا گرتبوون.


ئایلن کانۆن دادوەری فیدڕاڵی ئەمریکی ریمۆند دیری سەرۆکی دادگای فیدڕالی ئەمریکی وەک لایەنی سێیەم دیاریکردووە بۆ پێداچوونەوە بەو بەڵگەنامانەی لەلایەن "ئێف بی ئای"ەوە لە ماڵەکەی ترەمدا دەستی بەسەردا گیراوە و بە دوای ماددەیەکی یاساییدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بەڵگەنامە دەستبەسەردا گیراوەکان لە دادگای فیدڕاڵی ئەمریکا بهێڵنەوە.

لەلای خۆشیەوە وەزارەتی دادی ئەمریکا بەڵێنی رەوانەکردنی دۆسیەکەی ترەمپی بۆ دادگای پێداچوونەوە بکات ئەگەر هاتوو داواکاری گشتی دادگای فیدڕاڵی ئەمریکی لە دژی وەزارەتی داد بڕیاری لە کەیسەکەی ترەمپ دا.

داواکاری گشتی ئەمریکاش ئاماژەی بەوەدا، دادگای فیدڕاڵی ئەمریکا بە گونجاوی نازانێت بە چاوی وەزارەتی داد لە کەیسی بەڵگەنامە نهێنییەکانی ناو ماڵەکەی ترەمپ بڕوانێت.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی ئەمریکا دەکات تاوەکو پێشەنگی پێداچوونەوە بە بەڵگەنامە نهێنیەکان بداتەداواکاری گشتی و فەرمانی پێداچوونەوەی بۆ سەرجەم بەڵگەنامە دەستبەسەردا گیراوەکان دەرکردووە.

دەشڵێت، دەبێت هەتا رۆژی ٣٠ی مانگی تشرینی دووەم پێداچوونەوەکان کۆتای بێت.

بڕیارەکەی داواکاری گشتی دادگای فیدڕاڵی لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی دادی ئەمریکا زیاتر ئاڵۆز دەکات، چونکە پێداچوونەوەی سەرپەرشتیاری دادوەری تایبەت دەتوانێت بڕیار لە هێشتنەوەی بەڵگەنامەکەن لە دادگای فیدڕاڵی بدات.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوودا نوسینگەی لێکۆڵینەوە فیدڕاڵی "ئێف بی ئای" دەستیان کرد بە پشکنینی ماڵەکەی ترەمپ و چەندین بەڵگەنامەی نهێنی پەیوەندیدار بە حکومەتی ئەمریکاوە لە ماڵەکەی ترەمپ لە فلۆریدا دۆزیەوە و تۆمەتباریان کرد بەوەی لەکاتی کۆتاییهاتنی سەرۆکایەتی ترەمپدا ئەم بەڵگەنامانەی نەگەڕاندووەتەوە بۆ کۆشکی سپی.













گەلەری