سەردێڕ:

ئەڵمانیا:دەمانەوێت ببینە خاوەنی باشترین سوپا لە ئەوروپادا

PM:08:25:16/09/2022

1832 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی دەیەوێت ببێتە خاوەنی بەهێزترین سوپای ئەوروپا بۆ زیادکردنی توانای سەربازی رێکخراوی ناتۆ.


ئۆلاف شۆڵتس راوێژکاری ئەڵمانیا لە وتارێکیدا بۆ سوپای ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەدا، وڵاتەکەی دەیەوێت ببێتە خاوەنی بەهێزترین سوپای ئەوروپا.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەڵمانیا خاوەنی زۆرترین دانشتوانە لە ئەوروپادا و خاوەنی بەهێزترین ئابووریییە لە کێشوەرەکەدا و پێویستیشە سوپاکەی ببێتە باشترین سوپای ئەوروپا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەڵمانیا چەندان ساڵە پێی وایە بە کۆمەڵێک دۆست و هاوڕێ دەورەدراوە و ئەو بیرکردنەوەیەش هەڵەیە و ئەو هەڵەیەش لە دۆخی سوپای ئەڵمانیدا دەردەکەوێت.

ئۆلاف شۆڵتس باسی لەوەشکرد، ئەڵمانیا ئامادەیە بەرپرسێارێتی گەورە لە ئەستۆ بگرێت لەپێناو ئاسایشی ئەوروپادا و پێویستە ئەوروپییەکان بەرپرسیارێتییەکی زیاتر لە ناتۆدا هەڵبگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەڵمانیا بۆ هاوکاری سەربازی ئۆکرانیا سندوقێکی هاوکاری بە بڕی ١٠٠ ملیار یۆرۆ دروستکردووە بۆ دابینکردنی کەلوپەلی سەربازی و ستراتیجی جەنگ بۆ ئەو وڵاتە.













گەلەری