سەرۆکی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی هەموو کارێک دەکات لە پێناو کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا لە نزیکترین کاتدا.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لەگەڵ ناريندرا مودی سەرۆکوەزیرانی هیندستاندا لە لوتکەی سەمەرقەند کۆبوویەوە و باسیان لە دۆخی جەنگی ئۆکرانیا کرد.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوەدا، وڵاتەکەی هەموو کارێک دەکات لە پێناو کۆتایهێنان
بە گرژییەکانی ئۆکرانیا لە نزیکترین کاتدا.
ئاماژەی بەوەشدا، بەشداریکردنیان لە لوتکەی سەمەرقەند پەیامی هاوکاری دەگەیەنێت،
بەڵام کێڤ هاوکاری و رێککەوتنی رەتکردووەتەوە و رێگای جەنگی هەڵبژاردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە نزیکەی هەشت مانگە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە.
ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا بە چەک و پارە و سەپاندنی سزای ئابوری و دارایی و
بازرگانی بەسەر روسیادا هاوکاری ئۆکرانیا دەکەن.