دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئاگرێکی گەورە لە یەکێک لە باڵەخانە هەوربڕەکانی ناوەڕاستی شاری چانگشا لە باشوری پارێزگای خونان لە وڵاتی چین کەوتەوە.
بەپێی راپۆرتە میدیاییەکان، ئاگرەکە لە نهۆمی ٤٢ی باڵەخانەی چین تیلیکۆم کەوتووەتەوە کە تایبەتە بە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن.
میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەستیان کردووە بە
هەوڵەکانیان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و رزگارکردنی ئەو کەسانەی لە باڵەخانە هەور
بڕەکەدا گیریان خواردووە.
بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەكان، نزیكەی ٣٦ ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوه و ٢٨٠
كارمەندانی ئاگركوژێنه سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
هاوکات، تا ئێستا قەبارەی زیانەکان و قوربانییەکان ئاشکرا نەکراون.