سەردێڕ:

لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی شەقامی سالم ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوەیدا

PM:04:21:16/09/2022

1876 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو بە هۆی دەمەقاڵێی نێوان شۆفێرێکی تاکسی و دوو ماتۆڕسوارەوە لە شەقامی سالم شەڕ دروست بووە و تێیدا چەک بەکارهاتووە. دەشڵێت، "هەردوو تاوانبارەکە دەستگیر کراون."


ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، شەوی رابردوو بە هۆی دەمەقاڵێی نێوان شۆفێرێکی تاکسی و دوو ماتۆڕسوار لە شەقامی سالم شەڕ دروست بووە و تێیدا چەک بەکارهاتووە.

باس لەوەشکراوە، دوای رووداوەکە هێزەکانی ئاسایش چونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و توانیویانە هەردوو تەقەکەرەکە دەستگیر بکەن و دەست بەسەر چەکەکەشدا بگرن.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو دوو کەسە لەناو شاری سلێمانیدا پێشینەی کێشە و نانەوەی پشێویان هەیە و لە ئێستادا لەسەر فەرمانی دادوەر راگیراون.













گەلەری