PM:03:26:16/09/2022
34936 جار خوێندراوەتەوە
بەهای پاوەندی بەریتانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزی، بە شێوەیەک لە بازاڕەکانی جیهاندا بەهای یەک پاوەندی بەریتانی ١.١٣ دۆلارە و ئەمەش کەمترین بەهای پاوەنە بەرامبەر دۆلار لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٨٥ـەوە.
ئەمڕۆ هەینی بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی بلومێریگی بەریتانی نرخی پاوەندی ئیستەرلینی رێژەی ٠.٨٦٪ی بەهاکەی لەدەستداوە و نرخی یەک پاوەند ١.١٣ دۆلارە و لە بازاڕەکانی هەرێمیش هاوتای ١٦٧ هەزار دینارە.
هاوکات، ئاماژەی بەوەشداوە، هێما بازرگانییەکانی بەریتانیا لەکاتی کەمبوونەوەی
فرۆشی تاک و پێشبینیە ئابووریە جیهانیکانی بانکی نێودەوڵەتی رووی لە کەمبوونەوە
کردووە.
باسی لەوەشکردووە، ئەم دۆخەش نیگەرانی کەمبوونەوەی گەشەپێدانی ئابووری زیادکردووە
لە کاتێکدا بانکە ناوەندییەکانی بەریتانیا خۆیان بۆ زیادکردنی سوودی بانکی ئامادە
کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێوەری "FTSE 100"ی
کۆمپانیا زەبەلاحەکان بە رێژەی ٠.٤٪ کەمیکردووە و هاوکات پێوەری "FTSE 250"ی
ناوەندی ئابووری بە رێژەی ٠.٨٪ کەمیکردووە.