PM:03:07:16/09/2022
17392 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامی قەزای سەیدسادق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، خوشکێکی ئەو کوڕەی هەفتەی پێشوو رووبەرووی هێزە ئەمنییەکان بووە و کوژرا، چووەتە سەر باڵەخانەی دادگای سەیدسادق و تەقەی لێ کردووە و دواتر دەستگیرکراوە.
دیار رەفیق قائیمقامی سەیدسادق لەبارەی رووداوەکەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر شەشی بەیانی روویداوە و وەک تۆڵەکردنەوە بووە لەو رووداوەی براکەی رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەوە لە هەفتەی رابردوودا و کوژرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کچەکە کە تەمەنی ٢٠ ساڵ بووە چەند فیشەکێکی ناوە بە
باڵەخانەی دادگاکەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
باسی لەوەشکردووە، کچەکە لە ئێستادا دەستگیرکراوە لەلایەن هێزە
ئەمنییەکانەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئەمەشدوای ئەوە دێت رۆژی ٤ی ئەیلول، برای ئەم کچە لە بازگەی قەرەداغ داوای ناسنامەی
لێدەکرێت و ئامادە نابێت ناسنامە بدات و چەند روومانەیەکی هەڵدا، بەهۆیەوە هەشت کەس
برینداربوون و دواتر خۆشی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا.