هێزەکانی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەریان رزگارکردووە، کە ویستویان بە شێوەیەکی نایاسایی بپەڕنەوە.
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، ١٠١ کۆچبەری نایاساییان لە پارێزگای ئیزمیر رۆژئاوای وڵاتەکە رزگارکردووە.
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد،
١٠١ کۆچبەری نایاساییان لە پارێزگای ئیزمیر رۆژئاوای وڵاتەکە رزگارکردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی گرووپێکی کۆچبەری نایاسایی،
لەلایەن هێزەکانیانەوە گەیشتونەتە ناوچەی دیکیلی و چەشمە و کۆچبەرەکانیان
رزگارکردووە.
باسیان لەوەشکردووە ئەو کۆچبەرانە لەلایەن هێزەکانی یۆنانەوە ناچار بە گەڕانەوە
کرابوون بۆ ئاوەکانی تورکیا.
دەشڵێن، ئەو کۆچبەرانە لەسەر بەلەمی چوپ بوون و دوای رزگارکردنیان رەوانەی
فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کراون بۆ ئەنجامدانی رێکاری پێویست.