رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، رێککەوتنێک هەیە لەنێوان لایەنە عێراقییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی پەرلەمان لە هەفتەکانی داهاتوو.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت راشیگەیاندوە، رەوتی سەدر لەماوەی رابردوودا هیچ لێدوانێکی نوێی نەداوە لەبارەی دانیشتنی پەرلەمان و پێشتریش سەدر رایگەیاندبوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی دەوێت بە سەرپەرشتی حکومەتی ئێستا. هاوکات چواچێوەی هەماهەنگیش نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن لەگەڵ سەدردا.
چەند چاوگێک بە رۆژنامەکەی راگەیاندوە،
تا ئێستا بەشێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادە نییە هیچ نەرمییە بۆ رەوتی سەدر بنوێنێت.
لەلایەکی دیکەوە نزیکەی ٢٠٠ پەرلەمانتار
واژۆیان کۆکردوەتەوە و داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت نزیکەی ١١ مانگە
هەڵبژاردەنەکانی عێراق ئەنجامدراوە بەڵام لایەنەکان رێکنەکەوتوون بۆ پێکهێنانی حکومەتی
نوێ و بە هۆی چوونی لایەنگرانی رەوتی سەدربۆ ناو پەرلەمانی عێراق پەرلەمان دانیشتنەکان راگیراوە.