سەردێڕ:

ئەرمینیا: ١٣٥ سەربازمان لە پێکدادانەکانی سنوری ئازەربایجان کوژراون

PM:01:30:16/09/2022

3308 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند، بەپێی کۆتا سەرژمێری جەنگی نێوان ئەریمینا و ئازەربایجان لەماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی ١٣٥ سەربازی ئەرمینی لە پێکدادانەکانی سنوری ئازەربایجان کوژراون و دەشڵێت، "لە ئێستادا بارودۆخی سەر سنووری ئەرمینیا ئارامە."


نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە کۆبوونەوەی حکومەتی ئەرمینیادا رایگەیاند، تا ئێستا بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئازەربایجان لەسەر سنووری ئەو دوو وڵاتە ١٣٥ سەربازی ئەرمینی کوژراون.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەیەکی زۆر سەربازی ئەرمەنی بریندار بوون و برینەکانیان سەختە و دۆخیان باش نیە بۆیە پێشبینی دەکەن بەهۆی بریندارەکانەوە ژمارەی سەربازە ئەرمەنیە کوژراوەکان بگاتە زیاتر لە ٢٠٠ سەرباز.

لەلایەکی دیکەوە حکومەتی ئەرمەنی راگەیندراوێکی نوێی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نیکۆل باشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی نێوان هەردوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمینیا کردووە.

باس لەوەشکراوە، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بە پوتینی راگەیاندووە، ئێستادا بارودۆخی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات ئارامە بەڵام هێشتا نیگەرانی لە ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخەکە هەیە.

ئەوەشهاتووە، جگە لە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا نیکۆل باشینیان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا و ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام داوە.













گەلەری