سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر ئێمە و فشارەکانمان نەبونایە حکومەت موچەی دەکرد بە وەرزی

AM:11:36:16/09/2022

3756 جار خوێندراوەتەوە

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند ئەگەر جوڵانەوەکەیان و فشارەکانیان نەبونایە حکومەتی هەرێم موچەی دەکرد بە وەرزی و سێ مانگ جارێک موچەی دابەش دەکرد.


شاسوار عەبدولواحید لە وەڵامی ئەوانەی دەڵێن سودی ئێوە چیە و چیتان کردووە دەشڵێت ئەگەر نەقیزە و فشارەکانی ئەوان نەبێت کە جار جار حکومەت شتێک دەکات ئەوا ئاوڕ لە کەس نەدەدرایەوە.

راشیگەیاند ئەوان وەک نەوەی نوێ چەندە بەهێزتربن کاری باشتر دەکرێت لە داهاتودا بۆیە هەندێک قسەوباس بە ئەنقەست بڵاودەکرێتەوە بۆ ئەوەی خەڵک بێهیوابن باوەڕیان بە هیچ نەمێنێت بۆیە دەبێت خەڵک ئارام بگرێت لە داهاتوودا شتی گەورە بەڕێوەیە.













گەلەری