سەردێڕ:

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند کە بە کوشتنی باوکی تۆمەتبار بوو و دەشڵێت دانی بە تاوانەکەیدا ناوە

AM:09:15:16/09/2022

1492 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی باوکی خۆی کوشت لەگوندی بنگرد دەستگیرکرا و ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەشیدا ناوە و وتویەتی، "بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە."


لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا باس لەوە کراوە، لە مێژووی ١٣ی ٩ کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی شەو، هاوڵاتیەکی موالید ۱۹۷٤ لەگوندی بنگردی قەزای چەمچەماڵ لە ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە.

ئاسایش دەڵێت، "دواتریش، بە گوێرەی بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکە کە ناوی ڕ.م.س بووە لە مێژووی ١٤ی ٩دا دەستگیرکراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە تۆمەتبارەکە دانی بە کوشتنی باوکیدا ناوە و رایگەیاندووە، کاتژمێر ٣:٣٠ خولەی شەوی هەڵساوە بە کوشتنی باوکی و ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان لەوەی کە کوژراوە و باسی لەوەشکردووە، دواتر ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە لەگەڵ کڵاشنکۆفێکدا لە وەردێکدا شاردوویەتییەوە لە گوندەکەی خۆیان.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، "سەبارەت بە هۆکاری کوشتنەکە تۆمەتبارەکە روونیکردەوە کە لەسەر کێشەی خێزانی پەیوەندیدار بەخێزانەکەی خۆیان کوشتوێتی."

هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان راگیراوە و دۆسێی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە .













گەلەری