لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، ئه‌مڕۆ شاندێکی یه‌كێتی له سلێمانی سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌ره‌كی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ جه‌ختی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد له‌كاتی خۆیدا.
نەوەی نوێ جه‌ختیشی له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنەکان
کرد به‌شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پێشخستنی دیموکراسیەت و هەڵبژاردندا یەک بگرێتەوە.
له كۆبووكه‌وه‌نه‌وه‌كه‌دا نه‌وه‌ی نوێ جەختیکردەوە کە
پێویستە كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تەواو سەربەخۆبن لە رێگای دانانی چه‌ند
دادوه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ و بێلایەنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، نەوەى نوێ پڕۆژەیەکى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى
کوردستان ئامادەکردووە و تیایدا داواى کردووە، یاساى هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە و ئەنجومەنى
کۆمسیارانیش بگۆڕێت و ژمارەیەک دادوەرى سەربەخۆ کۆمسیۆنەکە بەڕێوەببەن.
