بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای چەمچەماڵ –کەرکوک کە سێ کەسی تێدابووە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو. هاوکات، لە پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە رێگای سەید سادق- پێنجوێن حەوت کەس برینداربوون کە برینی دووانیان سەختە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "کەمێک پێش ئێستا لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای چەمچەماڵ ــ کەرکوک نزیک ناحیەی قەرەهەنجیر، کە سێ کەسی تێدابووە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربووە سەرنشینەکەی تر بەسوکی برینداربووە."
هەربەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە تەمەنی
٤٩ساڵە و دوای رێکارەکان لە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، لەلایەن تیمی فریاکەوتنی
خێرا ١٢٢ تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی کرا و بریندارەکەش لەژێر
چاودێریدایە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی نزار کەریم
كهمێك پێش ئێستا لهسهر رێگای پێنجوێن-سهیدسادق بههۆی رووداوێكی هاتوچۆ پێکدادان
لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆیەوە حەوت هاوڵاتی برینداربوون کە دووانیان سهخته.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ رەحمان زەهاوی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی
پۆلیسی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لەنزیک
پردی گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە کەسێکیداوە و برینداری دەکات.
هاوکات، لە ئەنجامی رووداوی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و پاسکیل سوارێک لە نزیک قەڵای شێروانە،
پاسکیل سوارەکە گیانیلەدەستدا.
رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان
لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی
بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی
شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.