ئەمڕۆ سێشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٩١١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ھاوکات، نرخی یەک گرامیش بە ٦١ دۆلار و ٤٦ سەنتە، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٦١ هەزار و ٤٦٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەرزتربووەتەوە و بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٤٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٩٧ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥١ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و
٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا،
ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪
دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.