سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار

AM:10:23:22/02/2022

17464 جار خوێندراوەتەوە

ئەمرۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە دوای ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا بەردەوام گۆڕانکاری بەسەردا دەهات.


پاش تویتێکی سەدر لە چەند رۆژی رابردوو، نرخی دۆلار بەشێوەیەکەی بەرچاو دابەزی و گۆڕانکاری بەسەردا هات و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بووە ١٤٣ هەزار و ٧٥٠ دینار، بەوهۆیەشەوە، بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "نرخی دۆلار جێگیرە و هیچ نیازێک بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار لە ئارادا نییە."

هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٥٦٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەروەها، لیرەی تورکیش، ھەزار و ٣٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٦٥ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٧ ھەزار دینارە.

ئەمە لەکاتیکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا چاوگێکی رێگەپێدراو لەبانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، هیچ مەبەستێک نییە بۆ گۆڕینی رێژەی ئاڵوگۆڕی نرخی دراوەکان لە ئێستادا و بەتایبەتی دوای ئەو ئەنجامە ئەرێنییانەی لەماوەی رابردوودا بەدەستهاتوون.

چاوگەکە داوای لە خەڵکیش کرد، کە بەو بابەتانە بەهەڵەدا نەبرێن کە باس لەوە دەکات گۆڕانکاری لەنرخی دۆلاردا روودەدەن و جەختیشی کردەوە کە بانکی ناوەندی یەدەگی بیانی تەواوی هەیە بۆ جێگیرکردنی رێژەی ئاڵوگۆڕی ئێستا.

هەروەها، لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتی نوێی عێراق و پەرلەمانتار و تەنانەت هاوڵاتیانیش داوای دابەزینی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی دەکەن.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕووی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری