ڤلادێمیر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، راپۆرتەکان ئاماژە بەوەدەکەن رۆژی ١٦ی ئەم مانگە واتە چوارشەممە "رۆژی جەنگ" دەبێت و باسی لەوەشکردووە داگیکردنی ئۆکرانیا لە لایەن روسیاوە دەکرێت رووبدات.
ئەمڕۆ دووشەممە، ڤلادەمیر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە وتارێکدا بۆ هاوڵاتییانی ئۆکرانی رایگەیاند، "رۆژی چوارشەممە رۆژی یەکگرتنە کە ئێمە ئاڵاکەمان بەرزدەکەینەوە."
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوان ئاشتییان دەوێت و ئامادەن بۆ شەڕکردن لە پێناویدا.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ دووشەممە، چەند پێگەیەکی هەواڵی ئەمریکی بڵاویان کردەوە،
واشنتۆن بڕیاریداوە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە کیف دابخات و کارە دیبلۆماسییەکانی
وڵاتەکەی بگوازێتەوە بۆ رۆژئاوای ئۆکرانیا و ناوچەی لفیف.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ
دووشەممە، ئۆلاف شۆڵتس راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی ئۆکرانیا کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسییان
لە شاری کیێف ئەنجامدا و راوێژکاری ئەڵمانیا باسی لەوەکردووە، کۆکردنەوەی سەربازانی
روسی لەسەر سنوری ئۆکرانیا هیچ پاساوێکی نییە.
ڤلادەمیر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا
رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی هەنگاوە
سەرەکییەکان بۆ پارێزگاری زیاتری ئەمنی لە ئەوروپادا و وتیشی، "لەبارەی
سزاخستنە سەر روسیاوە گفتوگۆمان کردووە."