سەردێڕ:

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە هەولێر چوار کەس کوژران

PM:10:51:13/03/2025

31216 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی تەقەکردن لە شاری هەولێر روویداوە و بە وتەی شایەدحاڵێک کەسێک تەقەی لە ماڵێک کردووە و چوار کەسی کوشتووە کە یەکێکیان هاوسەری خۆیەتی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئار تی رایگەیاند، لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولطر رووداوێکی تەقەکردن روویداوە و بە وتەی شایەدعالەکان کەسێک کە پیشەی پزیشکە هێرشیکردووەتە سەر ماڵی باوکی هاوسەرەکەی و تەقەی لێکردوون و چوار کەسی لە ئەندامانی خێزانەکە کوشتووە.
سەبارەت بە رووداوەکە پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە  پزیشکێک چووەتە سەر ماڵی خەزوری، بە دەمانچە هاوسەرەکەی و خوشکی هاوسەرەکەی و خەسوو خەزوری کوشتووە و و منداڵێکی خۆی و منداڵێکی خوشکی هاوسەرەکەی بریندار کردووە.












گەلەری