سەردێڕ:

وەزاەتی دارایی عێراق: بەهۆی ئامادەنەبوونی رێباز حەملان لە پۆستەکەی دورخرایەوە

PM:02:16:12/03/2025

2592 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری دارایی عێراق رایگەیاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بریکاری وەزیری دارای، دوای کۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی بڕیاردراوه‌ ئاماده‌نه‌بونی بە دەستلەکارکێشاوە هه‌ژماربكرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، تەیف سامی، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، رێباز حەملان، بریکاری وەزیری دارای، بەهۆی ئامادە نەبوون لە پۆستەکەی دوور خرایەوە، دەقی بەڵگە نامەکەشی بڵاوکردەوە، بڕیاره‌كه‌ به‌پشت به‌ستن به‌ بڕگه‌ی ٢ له‌ مادده‌ی ٢ی یاسای ژماره‌ ١ی ساڵی ١٩٩٩ی هه‌مواری یاسای خزمه‌تی شارستانی ژماره‌ ٢٤ی ساڵی ١٩٦٠ ٥ی ئازاری ٢٠٢٥، به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی هه‌ژماردەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رێباز حەملان، لە چەند رۆژی رابردوودا، بەپێی داواکارییەکی وازهێنانی پێشکەش بە وەزیری دارایی کردووە، تێیدا داوای رەزامەندی لەسەر وازهێنانی لە پۆستەکەی کردووە.













گەلەری