سەردێڕ:

کازمی: هەوڵ هەیە بۆ نانەوەی فیتنەی تائیفی لە عێراقدا

PM:06:43:14/02/2022

4224 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق بە بارودۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەڕ دەبێت و هەوڵ هەیە بۆ دروستکردنی فیتنەی تائیفی لە وڵاتەکەدا.


ئەمڕۆ دووشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەیادی لەدایکبوونی ئیمامی عەلی لە پارێزگای نەجەف رایگەیاند، فرەڕەنگی لە عێراقدا سەرچاوەی هێزە و خاڵی لاوازی نییە.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا چەندین قەیران لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و ناوخۆی لەسەر گەلی عێراق بوونی هەیە، وتیشی، "هەندێک کەسیش هەن کە دەیانەوێت روحی ئومێد بمرێنن لەناو وڵاتەکەدا و لە جێگەی ئەوە دوودڵی و نائارامی و بێ متمانەیی لە دڵی خەڵکیدا دروستبکەن."

راشیگەیاند، "عێراق بە دۆخێکدا تێپەڕدەبێت کە هەندیک هەوڵ هەیە بۆ دروستکردنی فیتنەی تائیفی تێیدا."

مستەفا کازمی باسی لەوەشکرد، لە دۆخێکی وەک ئێستادا دەوری سەرۆک و سەرکردەکانی رۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لەسەر ئارامکردنەوەی دۆخەکە و گەیاندنی نامەی دڵنیای و هیوا بۆ گەلی عێراق و رەتکردنەوەی فیتنە لە نێوان تاکەکانی وڵاتەکەدا هەرچەندە جیاوازییە سیاسییەکان زۆربن.













گەلەری