PM:05:24:14/02/2022
12184 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق داوایەکی ئاڕاستەی هاوڵاتییان کرد و دەڵێت، هەموو لایەک هەماهەنگبن لە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەمساڵدا کۆتاییهاتنی یەکجاری پەتای کۆرۆنا لە عێراق رابگەیەنن.
وەزارەتی تەندروستی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، چاوەڕێ دەکرێت عێراق شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە ماوەیەکی نزیکدا تێپەڕێنێت ئەویش بەهۆی نزمبوونەوەی ئامارەکانی توشبووان و وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن هاوڵاتییانەوە.
بەگوێرەی
ئامارەکانی تەندروستی عێراق، تائێستا ٣٠%ی هاوڵاتییان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
بۆیە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن هەماهەنگبن بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەمساڵدا کۆتاییهاتنی
یەکجاری پەتای کۆرۆنا لە وڵات رابگەیەنن.
راگەیەنراوەکەی
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەموو ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەسەروی
١٨ ساڵەوەیە دەتوانن ژەمی سێیەمی ڤاکسین وەربگرن.