PM:10:28:13/03/2025
1996 جار خوێندراوەتەوە
ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی دەستووری نوێی سوریاوە رایگەیاند، ئەم جاڕنامەیە بەشداری راستەقینەی پێکهاتە نەتەوەییەکانی سوریای تێدا نیە و گوزارشت لە عەقڵیەتی تاکگەرایی دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەی بەوەکرد، ئەم جاڕنامەیە گوزارشتە لەو عەقڵیەتەی حکومەتی پێشووی سوریا هەیبووە و خەڵکی لەدژی هەڵساون.
باسى لەوەشکردووە، سوریا لە ئێستادا پێویستی بە یەکگرتوویی و بەشداریی
سەرجەم لایەنەکانی هەیە بۆ بەهێزکردنی ناوخۆی وڵاتەکە.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئەم دەستوورە هاتنەکایەی دیموکراسی راستی لە سوریا
دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە پێویستە جاڕنامەیەک بنوسرێت سەرجەم لایەنەکان بەشداربن
تیایدا و هاوڕابن، چونکە بەشداریکردنی ئەو لایەنانە بناغەی دروستکردنی سوریایەکی
نوێ و خۆڕاگرە لە داهاتوودا.