سەردێڕ:

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق داوای هەموارکردنەوەی دەستور دەکات

PM:04:43:14/02/2022

4424 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، داوا دەکەن دەستور هەمواربکرێتەوە چونکە چەند بڕگەیەکی یاسایی تێدایە زیاتر لە مانایەک هەڵدەگرێت و بە روونی باس لە چۆنییەتی دیاریکردن و هەڵبژاردنی دەسەڵاتەکان ناکات.


فائیق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق داوایەکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقی کرد و رایگەیاند، دەستوری عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥دا نوسراوەتەوە و باردوخەکە گۆڕاوە و دۆخی ئێستا داوادەکات دەستور هەموار بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پرسێکی دیکەی دەستور کە جێگەی مشتومڕە مادەی ٧٦ى دەستوری تایبەت بە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانە کە مافی ئەوەی هەیە کاندیدی سەرۆک وەزیران پێشکەش بکات و حکومەت پێکبهێنێت، هەرچەندە پێشتر دادگای فیدڕاڵی ئەم بابەتەشی یەکلایی کردوەتەوە کە گەورەترین فراکسیۆن لە یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمان دیاریدەکرێت کە خاوەنی زۆرترین پەرلەمانتارە، "بەڵام هەندێک لە شارەزایانی دەستوری کە خۆشى هاوڕایە لەگەڵ ئەم بۆچونە، دەڵێن گەورەترین فراکسیۆن ئەو لیستەیە کە زۆرترین کورسی لە هەڵبژاردن بردوەتەوە، چونکە ئەم لێکدانەوەیە زیاتر لەگەڵ ململانێی هەڵبژاردن یەکدەگرێتەوە."

دەشڵێت، بەشێک لە ماددە دەستورییەکان لەگەڵ پێداویستی ئەم قۆناغەدا یەکناگرنەوە و هەندێکجار وڵات دەخاتە بۆشایی دەستورییەوە.













گەلەری