پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبار رادەگەیەنێت و دەڵێت، لە شەوێکدا دزییان لە چوار ماڵ کردووە و لە یەکێکیاندا هەڕەشەیان لە خاوەن ماڵ کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوو تۆمەتبار کە نازناوى 'گیڤارا یاخی و زەردەی پێ پان'یان لەخۆیان ناوە، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیرکران.
دەشڵێت،
تۆمەتباران لە ماوەی یەک شەودا چوار تاوانی دزییان لە چوار ماڵی جیاواز ئەنجامداوە
ولە کۆی هەر چوار دزییەکە بڕی ٢٥ مسقاڵ زێڕ، زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ دۆلار، دوو مۆبایل
و یەک ئایپادیان دزیووە.
پۆلیسى
هەولێرئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن لە یەکێک لە ماڵەکاندا
بە چەک هەڕەشەیان لە خاوەنی ماڵەکە کردووە.
باسی
لەوەشکرد، دوای تۆمارکردنی سکاڵا و پاش بڕیارى دادوەر تۆمەتباران دەستگیرکران و لەکاتی
دەستگیرکردنیشیاندا چەکی بێ مۆڵەتیان پێبووە و دەستى بەسەرداگیرا.