سەردێڕ:

نەخۆشخانەیەکی سلێمانی چەند کارمەندێک دادەمەزرێنێت

PM:04:04:14/02/2022

7908 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی سلێمانی پێویستی بە چەند کارمەندێک هەیە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوای دامەزراندنی کارمەندانی پزیشکی کردووە بۆ چەند بەشێک لە نەخۆشخانەی دڵی منداڵان.

ئاماژە بۆ ئەم بەش و مەرجانە کراوە:

- پەرستاری چاودێری ورد (بڕوانامەی زانکۆ)

- پەرستاری نەشتەرگەری (بڕوانامە زانکۆ)

- یاریدەدەری بێهۆشکار (بڕوانامە زانکۆ)

- یاریدەدەری بێهۆشکار (بڕوانامە پەیمانگا)

- پەرستاری پێرفیوژن

- پەرستاری وێنەگری تیشک

- پەرستاری قاوش (بڕوانامە پەیمانگا)

- ئینفێکشن کۆنترۆڵ

- یاریدەدەری دەرمانساز

- پەرستاری تاقیگە

- پەرستاری هیمۆداینامیک

- پەرستاری چارەسەرکاری سروشتی

- توێژەری کۆمەڵایەتی

- توێژەری دەروونی

ئەزموون و شیاوی:

١- بڕوانامەی زانکۆ لە پەرستاری لە زانکۆیەکی دانپێدانراو یان پەیمانگایەکی دانپێدانراو.

٢- ئەزموونی کارکردنی ١ بۆ ٢ ساڵی هەبێت لە کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی (بەڵگە) کاتێک داوای لێ دەکرێت.

٣- پابەندبوون بە سیاسەتی پاراستنی منداڵ تایبەت بە رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، پێویستە پێشکەشکار زانیاری گشتی لەسەر پاراستن و پەروەردەکردنی منداڵ و مافە جیهانییەکانی منداڵان هەبێت.

٤- شارەزایی و لێهاتووبێت لە رێکار و هەنگاوە سەرەتاییەکانی فریاکەوتن و توانای هەبێت بۆ دەستبەجێ کاردانەوەی دۆخی پزیشکی.

٥- پێویستە بەشێوەی تایبەت مامەڵە لەگەڵ خێزانی منداڵ بکات.

٦- شارەزابێت لە شێوازی گەیاندنی زانیاری لە کاتی دەرکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانە

٧- لە توانایدابێت ئامێرە تەکنەلۆجییەکانی ناو نەخۆشخانە بەکاربهێنێت.

جگە لەو ئەرک و بەرپرسیارێتییەی داواکراوە، دەکرێت لە دەرەوەی ئەو داواکاریانە ئەرکی زیاتری لێ داوابکرێت.

پێویستە ئەم زانیاریانە لە سیڤییەکەدا خرابنەڕوو:

١- شوێنی نیشتەجێبوون.

٢- جۆری بڕوانامە

٣- تەمەن

٤- کاری پێشوو (شوێن - مەودای کاتی کارکردن - جۆری کار)

٥- کاری خۆبەخشی

-دوایین وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن

٢٤ / ٢ / ٢٠٢٢ دەبێت.

شێوازی پێشکەشکردن:

کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە و زانیاریەکان داخڵ بکە، پاشان سیڤیەکەت ئەپلۆد بکە لە هەمان لینک، با سیڤیەکەت بە شێوەی PDF بێت.













گەلەری