سەردێڕ:

پۆلیسی ئاکرێ: تەرمی ژنێک بە دەست و پێ بەستراوی لەزێی گەورە دۆزرایەوە

PM:04:33:13/03/2025

3916 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی ئاكرێ رایگەیاند، تەرمی ژنێكیان لە زێی گەورەدا دۆزیووەتەوە كە مل و دەست و پێی بە تەل بەستراوە و خنكێندراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاكرێ بڵاویکردەوە، بنكەی پۆلیسی كەڵەك ئاگادار كرایەوە لە بوونی تەرمی ژنێك لە ناو رووباری زێی گەورە لە نزیگ گوندی زەنگڵ کە كە مل و دەست و پێی بە تەل بەستراوە و خنكێندراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تیمەكانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی دیاریكراو و بە هاوكاری تیمەكانی بەرگری شارستانی قەزای خەبات توانیویانە تەرمی ژنەكە لە رووباری زێی گەورە دەربهێنن و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەكە گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری پارێزگای هەولێر و بۆ دیاریكردنی كاتی كوشتن و ناسنامەكەی.

بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی ئاكرێ، بەهۆی ئەوەی کاتی زۆر بەسەر روداوەکەدا تێپەڕێوە ناو و تەمەنی ئەو ئافرەتە نازاندرێت و لاشەكەی تێكچوە.

وتیشی، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی مادەی ٤٠٦ـی سزادانی عێراقی دۆسیە بۆ تاوانەكە كراوەتەوە.













گەلەری

‌بەپەلە