چاوگێکی ئاگادار لە نەجەف رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەنیازە ئەمڕۆ سەردانی موقتەدا سەدر لە ناوچەی حەنانە لە شاری نەجەف بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێکی ئاگادار لە شاری نەجەف بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەنیازە ئەمڕۆ سەردانی ئەو شارە بکات.
ئاماژەی بەوەشدا، مەبەست لە سەردانەکەی کازمی بۆ کۆبوونەوەیە
لەگەڵ موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر لە ناوچەی حەنانە.
چاوگەکە هیچ وردەکاری زیاتری لەبارەی سەردانەکەی کازمی بۆ
نەجەف و کارنامەی سەردانەکەی ئاشکرا نەکرد.
لە چەند هەفتەی رابردوودا، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و
محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر سەردانی موقتەدا سەدریان کرد.
دواتریش، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە
سوپی پاسدارانی ئێران بە مەبەستی لێکنزیککردنەوەی ماڵی شیعەکان سەردانی موقتەدا سەدری
کرد.
لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق رەوتی سەدر ٧٣
کورسی مسۆگەرکرد و بووە خاوەنی زۆرینەی کوردسییەکان لە پەرلەماندا.
موقتەدا سەدر لە هەوڵی ئەوەدایە حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی
پێکبهێنێت و چەندین جار جەختی لێکردووەتەوە و دەیەوێت چەند هێزێک لەناویشیاندا
دەوڵەتی یاسا بەشداری نەکات.