PM:05:53:13/03/2025
1920 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆیلەرێکی ئاوگەرمکردن لە شنگال ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە ماڵێکدا لە شارۆچکەی شنگال بۆیلەرێکی ئاوگەرمکردن تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دووکەس گیانیان لەدەستداوە.
سەبارەت بە رووداوەکە
چاوگێک لە پۆلیسی شنگال ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە
هاوسەرن و دانیشتووی شارۆچکەی شنگالن.