وتەبێی پۆلیسی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ژنێک کە هاوڵاتی سورییە بەگەشت هاتووەتە هەرێمی کوردستان و لەماوەیەکی کەمدا توانیویەتی دزی لە شەش دوکانی زێڕ بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵ کە هاوڵاتی سورییە و بۆ گەشتکردن هاتووەتە هەرێمی کوردستان.
وتیشی، لە ماوەیەکی کەم توانیتی لە شەش دوکانی زێڕ ١٥ پارچە زێڕ بدزێت دوای چەندین سکاڵا توانرا دەسگیربکرێت.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، لە دان پێدانانەکانیدا ژنەکە ئاماژەی بەوەکردوە
کوردستان شوێنێکی ئاسانە بۆ دزیکردن.
دەشڵێت، ژنەکە دانی بەوەداناوە چەندین جار رەنگی قژی گۆڕیووە
تاوەکو نەناسرێتەوە.
هۆگر عەزیز ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئافرەتەکە خاوەنی دوو منداڵە و بەتەنیا گەشتی بۆ
کوردستان کردووە و شەوان لە شوقەکەیەک ماوەتەوە و بە رۆژیش کاری دزیکردنی کردووە.
باسی لەوەشکرد، لە
شوێنی مانەوەی ژنەکە دەستیان بەسەر پێنج پارچە زێڕدا گرتوە.
موراد ئەحمد - هەولێر