سەردێڕ:

ئیمارات نامەكەی ترەمپ دەگەیەنێتە بەرپرسانی ئێران

PM:08:35:12/03/2025

1540 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویكردەوە، راوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی بە سەردانێکی فەرمی، بەمەبەستی دانوستان و راوێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی دەگاتە تاران.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئاژانسی هەوڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، ئەنوەر قرقاش، راوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی بڕیارە لە سەردانەدا، لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببێتەوە و گفتوگۆی دیپلۆماسی لەسەر پرسە دووقۆڵی و ناوچەییەکان ئەنجام بدات.

شرۆڤەكارێکی سیاسی ئێرانی لە سەكۆی (ئێكس) بڵاویكردووەتەوە، راوێژکاری سەرۆکی ئیمارات سەردانی تاران دەكات، کە لە چوارچێوەی پەرەسەندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەبوزەبی و تاران و پێکەوە کارکردندایە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە سەختەی وڵاتانی ناوچەکە پيایدا تێدەپەڕن.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لەزاری عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویكردەوە، بەمزوانە نامەكەی ترەمپ لەرێگەی وڵاتێكی عەرەبیەوە دەگەیەنرێتە تاران.













گەلەری