کەشناسێکی عێراقی رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت لە کۆتایی هەفتەدا هەورێکی بەرز و هەورێکی دیکەی مامناوەندی بەرز ئاسمانی وڵات داپۆشێت و ئەمەش سەرەتایەکبێت بۆ هاتنی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا.
ئەمڕۆ دووشەممە، حسێن ئەسەدی کەشناسی عێراقی لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت سبەینێ سێشەممە لە هەرێم نمەباران ببارێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، کەمێک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
دەشڵێت، پێشبینیدەکرێت لە کۆتایی هەفتەدا هەورێکی بەرز و هەورێکی
دیکەی مامناوەندی بەرز ئاسمانی وڵات داپۆشێت و ئەمەش سەرەتایەکبێت بۆ هاتنی شەپۆلێکی
دیکەی بارانبارین لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا.
ئەمە لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە کەشوهەوای وڵات جۆرێک لە
سەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە.
دوێنێش دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند،ئەمڕۆ دووشەممە
پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری وڵات بە هەرێمی کوردستانیشەوە کەمێک بەرزدەبنەوە. دەشڵێت،
"لە رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەدا جاریکی دیکە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە".