سەردێڕ:

دادگاییکردنی بێریڤان ئەیوب دواخرا

AM:10:46:14/02/2022

8648 جار خوێندراوەتەوە

بڕیاربوو ئەمڕۆ دانیشتنی دادگای دووی هەولێر لە بارەی دەستگیرکردنی ژنە چالاکوانێکی شاری دهۆک بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا.


بەشدار حەسەن پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، چاوەڕوانی ئازادکردنی بێرڤان و پوچەڵکردنەوەی ئەو تۆمەتانەبوون کە خراوەتە پاڵی، بەڵام بە هۆی رووداوێکی نەخوازراوەوە دانیشتنی دادگا دووبارە دواخرا.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی روداوێکی هاتووچۆ کە بە سەر کوڕی سەرۆکی دادگای تاوانی دوودا هات دادگاییەکە دواخرا.

ئاماژەی بەوەشدا، دادوەر بەروارێکی نزیکی بۆ دووبارە دانیشتنەوەی دادگا سەبارەی بەو کەیسە داناوە.

ئەوەشی خستەروو، لە ٢٨ ی ئەم مانگەدا دووبارە دادگا لەسەر کەیسەکەی بێریڤان دادەنیشێت و چاوەڕێی ئەنجامی باشن.

دواخستنی دادگاییەکەی بێریڤان دوای ئەوەدێت بێریڤان بەهۆی بەشداریكردنی لە خۆپیشاندانەكانی ساڵی ٢٠٢٠ی دهۆك دەستگیركراوە، كە تیایدا خۆپیشاندەران داوای مافی وەرگرتنی مووچە و نەهێشتنی گەندەڵی و نادادپەروەرییان كرد.

هاوکات بێریڤان ماوەی١٦ مانگە دەستگیركراوە بێبەشكراوە لە بینینی خێزان و پێنج منداڵەكەی، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ماوەی یەك ساڵ رێگەی پێنەدراوە پارێزەری بەرگریكاری هەبێت، بۆیە لە تەواوی قۆناغەكانی لێكۆڵینەوەكردنیش هیچ پارێزەرێك ئامادەنەبووە و دوو جاریشە دادگایی کردنەکەی بە چەند بیانویەک دوادەخرێت.













گەلەری