PM:07:52:13/03/2025
976 جار خوێندراوەتەوە
بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی تەقینی بتڵی غاز لە گەڕەکێکی هەولێر چوار کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە گەڕەکی ئاڵتوون ستی شاری هەولێر بتڵێکی غاز تەقیوەتەوە و چوار کەس بریندار بوون.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەهۆی تەقینی بتڵی غاز لە ماڵێک لە گەڕەکی ئاڵتوون ستی لە شاری هەولێر
بووە هۆی برینداربوونی چوار کەس کە ئەندامی یەک خێزانن و هەروەها، تەقینی بتڵی غازەکە زیانی بە تەواوی ماڵەکە گەیاندووە.