AM:10:28:14/02/2022
1720 جار خوێندراوەتەوە
سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایگه‌یاند، به‌ره‌وپێشچوونی دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه سه‌خت بووه. دەشڵێت، "وڵاتانی خۆرئاوا بۆ خۆبواردن له به‌رپرسیارێتییه‌كان وه‌ك بڕیارده‌ر به‌رده‌وامی به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان ده‌ده‌ن".
سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران عەلی شه‌مخانی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه دا لە چوارچێوەی دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عه‌لی باقری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌نجامداوه كه ئه‌ركی گه‌وره دانوستانكار ده‌گێڕێت.
له‌باره‌ی دانوستانه‌كانه‌وه ئاماژەی بەوەشداوە، سه‌ختییه‌كانی
به‌رده‌م دانوستانكارانی ئێران بۆ به‌ره‌وپێشبردنی رێنماییه یاسایی و لۆجیكییه‌كانی
تاران هه‌ر زیاتر ده‌بن.
دەشڵێت، خۆر ئاواییەکان بۆ خۆبواردن له به‌رپرسیارێتییه‌كان
وه‌ك بڕیارده‌ر به‌رده‌وامی به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان ده‌ده‌ن.
له كاتێكدا لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی دانوستانه‌كه
ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌ره‌وپێشچوون له دانوستانه‌كاندا روویداوه، به
"نه‌رێنی" له‌قه‌ڵه‌مدانی دانوستانه‌كان له‌لایه‌ن عه‌لی شه‌مخانی سكرتێری
گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، كه به به‌رپرسی باڵاترین دامه‌زراوه‌ی
ئاسایشی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت بووه‌ته مایەی سه‌رنج.