AM:10:00:14/02/2022
3732 جار خوێندراوەتەوە
بەشێک لە خوێندکارانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا ی سلێمانی و پەروەردەی رانیە گردبوونەوە و داوای زیادکردنی ماوەی خوێندنی پێش تاقیکردنەوەکانیان کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە بەشێک لە خوێندکارانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا گردبوونەوە و داوای کەمکردنەوەی مەنهەج و زیادکردنی ماوەی خوێندنی پێش تاقیکردنەوەکانیان کرد.
یەکێک لە خوێندکاران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، خوێنکاران داوای کەمکردنەوەی مەنهەنجی تاقیکردنەوە یاخود زیادکردنی ماوەی خوێندنی پێش
تاقیکردنەوەکان دەکەن.
باس لەوەشدەکەن لە ساڵانی رابردوو بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا یان بایکۆتەوە
نەیانتوانیوە بە باشی بخوێنن دەبێت ئەمساڵ مامۆستاکان و پەروەردە قەرەبوویان بۆ
بکەنەوە.