AM:10:01:13/03/2025 
        
      6772 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، روسیا لیستێک داواکاری پێشکەشی ئەمریکا کرد بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئۆکرانیا و گرنگترین داواکارییەکانیش بەشداری نەکردنی ئۆکرانیا لە ناتۆ و نەبوونی هێزی بیانیە لەو وڵاتەدا.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، روسیا بە مەبەستی ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا لستێک داواکاری پێشکەشی ئەمریکا کردووە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئاماژەی بەوەشکردووە،
گرنگترین داواکارییەکان ئەوەیە کە ئۆکرانیا نەبێتە ئەندام لە ناتۆ و هەروەها هیچ هێزێکی
بیانیش لەو وڵاتەدا بوونی نەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
کە ئۆکرانیا ئامادەیی خۆی دەبڕیوە بۆ ئاگربەستی ٣٠ رۆژە وەک یەکەم هەنگاو بۆ بەدیهێنانی
ئاشتی و راگرتنی شەڕ.
		
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             