AM:09:27:14/02/2022
13152 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، موچەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان دابەش دەکرێت.
موچەی ئەم مانگە هاوشێوەی مانگی رابردوو سستییەکی زۆری بەخۆوە بینیوە و مانگی رابردووش، لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش چەند جارێک بەبیانووی نەبوونی پارەوە لە بانکەکان لیژنەکانی وەرگرتنی موچەیان گەڕاندووەتەوە و دابەشکردنی موچە راگیراوە.
نهبوونى پارهى پێویست له بانكهكانى سنورى ئهم دوو
پارێزگایه، بۆ نهگهڕاندنهوهى داهاتى ناوخۆى ئهم سنوره دەگەڕێنرێتەوە، بهڵام
وەک باس دەکرێت لە پاڵ ئەمانەشدا ململانێکانى پارتى و یەکێتى بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆک
کۆمار كاریگهرى لهسهر دروستبوونى ئەم دۆخە کردووە.
داهاتی حکومەتی هەرێم مانگانە زیاترە لە دوو ترلیۆن دینار،
لەکاتێکدا تەواوی موچەی فەرمانبەران پێویستی بە نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینارە، بەڵام
حکومەت مانگانە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە و بەو بیانووەوە دابەشکردنی موچە
دوادەکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەشناکرێت.